زانیاری گرینگەکانی تایبەت بە بەرلین پاس

بە هۆی ئەو رەوشە نائاسییەی لە بەر ڤایرووسی کۆۆنا هاتۆتە ئاراوە، لە ئێستادا ئەو بەرلین پاسانەی ماوەکەیان بەسەردەچێت نوێ ناکرێنەوە و بەرلین پاسی نوێش نادرێت. ئەو بەرلین پاسانەی کە ماوەکەیان بەسەر چووە کاریان پێدەکرێت بە بێ ئەوە کە نوێ بکرێنەوە.

کڕینی تیکەت یان بڵیتی S-Bahn دەتوانن بەو بەرلین پاسانەی کە ماوەکەیان بەسەرچۆ بکردرێت.

تەنانەت کڕینی کارتی S-Bahn بە بەرلین پاسی ماوەبەسەرچووش دەکرێت. بەڵام پێویستە کە خاوەن بەرلین پاسەکە ئەو بەڵگانەتان لەگەڵ دا بێت کە مافی هەبوونی بەرلین پاستان دەداتێ.  بەڵگەکانی وەکوو ئەوەیکە سۆسیال دەگرن یان یارمەتی کرێ ماڵ دەگرن یان جاب سەنتەر. پێویست دەکات شومارەی سەر بەڵگەکە لەسەر بەرلین پاسەکەتان بنووسن.

ئەو دەستوورە سەرەتا هەتا 31.ی مانگی مای 2020 جێبەجێ دەکرێت.کارمەندانی بەشی هاتووچۆو و راگواستن لە بەرلین لەو دەستوورە ئاگادار کراونەتەوە.

زانیاری زیاتر لە سەر ئەو بابەتە لێرە بخوێننەوە