رەمەزانی 2020 لە بەرلین

لە رۆژی سێشەممە واتە 23ی ئاپریل مانگی رەمەزان دەست پێدەکات. لە کاتی ئاسایی دا زۆربەی ئێواران لە  بەربانگ دا ئەندامانی بنەماڵە،دۆست   و خزم و کەس و هەروەها دەرو جیران دێنە لای یەکتر و بەیەکەوە بەربانگ دەکەنەوە. بەڵام لە ئێستا دا بە هۆی ئەو ڕێنماییانەی کە لە لایان سێناتەوە بۆ کەم کردنەوەی پاتای کۆڕۆنا داندراون لە ئێستا دا بەداخەوە  ئیمکانی ئەوە لەبەردەستدانییە

 تاعەت و عیبادەت کردن هەتا پەنجا کەس دەتوانن لە رۆژی چواری مانگی مای دا بەڕێوە بچن بە و مەرجەی کە رێنماییەکانی پزیشکی و لێک نیزیک نەبوونەوە وەبەرچاو بگیرێن. لە بەرلین مەزەندە دەکرێت کە تا سێسەدوپەنجاهەزار کەس موسوڵمان بژین. و هەروەها هەشتا کۆمەڵیان هەیە.

میشێل مولەر، شارەداری بەرلین:  ”بەرلین شارێکی فرەڕەنگ و فرە کولتورە کە لە ناویدا هەر باوەڕ و ئایینێک دەتوانێت بە ئازادانە هەبوونی بێت و پێشی پێ ناگیرێت.  بەڵام لە ئێستا دا بە هۆی ئێپیدێمی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویست دەکات کە ئەو ئاستەنگییانەی هاتوونەتە بەردەممان بەشێوازێک لە شێوازەکان ژیان بکەین. تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی کە خۆشمان دەوێن، دەبێ لە جەژنەکانمان وەک ئۆستێرن، و رەمەزان بیر لەوە بکەینەوە ئەو کەسانەی کە خۆشمان دەوێن بیانپارێزین . ئەوەش کاتێک دەتوانین ئەوە کارە بکەین کە زۆر نیزیکی یەکتر نەبینەوە. ئەو جارەشیان لە مانگی رەمەزان دا تەنیا دەتوانین کە لە چوارچێوەیەکی بچووکتردا، لە ماڵەکانی خۆمان دا جەژن بگرین. بە بۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزان  پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برا موسوڵمانەکان لە بەرلین دەکەم