ئاگاداری و زانیارییە کردارییەکانی سەبارەت بە کۆڕۆنا

 هەموو پرسیارەکانی تایبەت بە کۆڕۆنا؛ کەی هەوڵەکانی سەبارەت بە قەرەنتینە پێویستن؟ چ  رێنمایێهایەک دەبێ لە کاتی قەرەنتینەدا لە بەرچاو بگیرێن؟ بە چ شێوازێک دەتوانین باشتر بەرگری لە خۆمان بکەین؟ و زۆر شتگەلی دیکە کە لە سەرئەوبابەتە لە لایەن ناوەندی ئەتنۆمێدیکاڵەوە بە هەڤدە زمانی جیاواز بڵاو کراونەتەوە

زانیاری سرنجراکێش لە سەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا
ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا خۆی لە هەموو دونیادا بڵاو کردۆتەوە. ناوە رەسمییەکەی ئەوەیە: ‘سارس- کۆڤ-٢’. دەبێتە هۆی کێشەی تەنگەنەفەسی، . هەمان  کۆویدی نۆزدەیە. ئەو ڤایرۆسە بە رێگای قەترە یان ئاوی لووت یان چڵکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە.  ئەو هەروەها دەتوانێ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی ترە بە رێگەی لینجە پەردە یان تەنانەت بە ریگەی راستەوخۆ وەک دەست بگوازرێتەوە. دواترلە دەستەوە دەتوانن  بۆ زار و لووت یان چاو ئەو ڤایرۆسە بگوازێتەوە. لێرەوە دەتوانن زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بخوێننەوە